"هەندێ پەرلەمانتار بە پاڵنەری سیاسی رۆڵی ئەنجومەنی ئاسایش دەخەنە ژێر پرسیارەوە"
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رخنە لە پەرلەمانتاران دەگرێت‌و دەنوسێت "به‌داخه‌وه هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان له رۆژانی رابردوودا به‌بێ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه، زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میدیاكاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه و رۆڵی ئه‌م پێكهاته گرینگه به پاڵنه‌ری سیاسی ته‌سك ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه".
دەقی رونكردنەوەكە:
روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست بۆ رای گشتی
له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به بارودۆخێكی ناسك تێده‌په‌ڕێت و ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌ی روبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان له رۆژانی رابردوودا به‌بێ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه، زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میدیاكاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه و رۆڵی ئه‌م پێكهاته گرینگه به پاڵنه‌ری سیاسی ته‌سك ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به گشت پێكهاته‌كانیه‌وه له ساڵانی رابردوودا به وردی چاودێری مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی كردووه و ناوه ناوه هۆشداریمان داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، ته‌نانه‌ت رای گشتیمان له ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كان ئاگادار كردۆته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌وسا رایانده‌گه‌یاند، كه هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه، به قسه‌ی ئه‌مانه گوایه باسكردنی مه‌ترسیه‌كان ته‌نیا بۆ ره‌خساندنی هه‌لی زیاتر بووه بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی داموده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان.
ئێمه له ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراقی فیدراڵیشدا له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعشه‌وه زانیاریمان داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رله‌وه‌ی ئه‌م گرووپه تیرۆریستیه ئاڕاسته‌ی هێرشه‌كانی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان بگۆڕێت، خودی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هۆشداری دابوو، ته‌نانه‌ت له چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا( بۆ نموونه ئاژانسی رۆیته‌رز له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موز) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بوو، كه پێویسته هه‌رچی زووتر پێشمه‌رگه پڕ چه‌ك بكرێت بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
لێره‌وه پێویسته بۆ په‌رله‌مانی به‌ڕێزی كوردستان و رای گشتی هه‌رێمی كوردستان روون بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و پێكهاته‌كانی زۆر كارا و به‌رفره‌وان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌تی به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌ڕێزان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ به وردی ئاگاداری ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بوون.
له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌و هه‌ماهه‌نگییانه‌ی، كه بۆ لێدانی هێزه‌كانی داعش له ئارادا بووه و به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانیش ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له مه‌یدانی به‌رگریدا بوونه و تا ئێستا چه‌ندین ئه‌فسه‌رمان شه‌هید و بریندار بوونه. ئێمه به ناڕه‌وا و به سته‌مێكی گه‌وره‌ی ده‌زانین، كه كه‌سانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاگادارییه‌كیان له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان هه‌بێت له‌پێناو ئامانجێكی ته‌سكی سیاسی لێدوانی چه‌واشه‌كارانه بده‌ن.
به‌هۆی هه‌ستیاری زۆر بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ره‌وشی سه‌ربازی و مه‌یدانی ناكرێت هه‌موو كار و هه‌وڵه‌كانمان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا ره‌نگ بداته‌وه، به‌ڵام لێره‌وه داوا له به‌ڕێزان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی ئه‌منی و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به په‌رله‌مان ده‌كه‌ین سه‌ردانمان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئه‌و هه‌وڵ و رێكارانه‌مان ببینن، كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر لاوازكردنی دوژمن و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان و هه‌ماهه‌نگییه مه‌یدانییه‌كاندا هه‌بووه.
هیوادارین نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی گه‌ل له نزیكه‌وه شه‌ونخوونی و تێكۆشانی داموده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ببینن و به ویژدانه‌وه راستییه‌كان وه‌ك خۆی بۆ رای گشتی بگوازنه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
4/9/2014
PM:03:59:04/09/2014