گروپی (5+1) بەهانای ئافرەتانی رفێنراوی شەنگالەوە دەچێت
ئەمرۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر گروپی ( 5+1 ) دامه‌زراندنی خۆی ڕاگه‌یاند كە كاری سەرەكی ئەم گروپە به‌هاناوه‌چوونی ئافره‌ته ڕفێندراوه‌كانی شه‌نگال ده‌بێت .
"مه‌هاباد قه‌ره‌داغی" یه‌كێك له دمه‌زرێنه‌رانی ئه‌م گروپه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌پێویستمان زانی چالاكیه‌كانی گروپه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه و به‌جیهانی كردنی بێت، هه‌روه‌ها ئاگاداكردنه‌وه‌ی جیهان له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی ئافره‌تانی ئێزدی بونه‌ته‌وه تا له‌رێی ئه‌و ئافره‌تانه‌وه ئه‌و مه‌ترسیانه گشتگیر بكرێت به‌سه‌ر ئافره‌تانی دونیادا وه‌ك چۆن له‌ئێستادا دان به‌وه‌دا نراوه كه داعش مه‌ترسیه بۆسه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتانی دونیا به‌تایبه‌تیش ئه‌و مه‌ترسیه زۆرتره له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئافره‌تان هه‌م له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و وڵاتانی تریش.
قه‌ره‌داغی له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌كرد كه‌له‌رۆژی 1/9 وه ده‌ستیانكردووه به‌چالاكیه‌كانیان سه‌ره‌تاش به‌ناردنی نامه بۆ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی وڵاتان و رێكخراوه‌كان ده‌ستیان پێكردوه وه‌ك (باراك ئۆباما)ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا _ بان كی مۆن سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان _ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
PM:05:52:04/09/2014