لە شاری هەولێر بەهۆی كاركردن لە باڵەخانەیەك، ئەسكەلە روخاوە و بەهۆیەوە ١١ كرێكار بریندار بوون كە پێنجیان بڕبڕەی پشتیان شكاوە.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی) ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەهۆی كاركردن لە باڵەخانەیەكدا، ئەسكەلە روخاوە بەسەریاندا و بەهۆیەوە ١١ كرێكار بریندار بوون كە پێنجیان بڕبڕەی پشتیان شكاوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان پێنج لە بریندارەكان باری تەندروستیان جێگیرە لە نەخۆشخانەوە رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.