بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و دەڵێت" سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوری پارێزگاى دهۆک ئەگەری نمە باران هەیە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ و خێراى با (٥ - ١٥) کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوری پارێزگاى دهۆک ئەگەری نمە باران هەیە، پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەرزتردەبێنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ، خێراى با (٥ - ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٨ - ١٠)کم دەبێت.