سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری كەركوك تەرمی ژنێك بە كوژراوی لەناو ماڵەكەیدا دۆزرایەوە.
موقەدەم عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە (ئێن ئاڕ تی) راگەیاندووە، بەیانی ئەمرۆ لە گەڕەكی عەدەنی شاری كەركوك تەرمی ژنێك بە كوژراوی لەناو ماڵەكەیدا دۆزراوەتەوە كە تەمەنی ٥٨ ساڵە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ژنەكە بەتەنها ژیاوە و كەسی لەگەڵ نەبووە، لەئێستاشدا پۆلیسی كەركوك لەبارەی رووداوەكەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.