بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و دەڵێت" سبەینێ تاوە باران دەبارێت و لە کاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەل دابارین بەشێوەی نمە باران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و هەندێجار بەشێوەی تاوە باران بروسکە دەبێت لە ناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم بۆ کاتەکانی ئێوارە، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرئاوا و پارێزگای دهۆک نزم دەبنەوە بە چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی، خێراى باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت، بەڵام هەنێکجار چالاک دەبێت بۆسەروی (٣٠)کم لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی ڕووەو باشوری خۆرهەڵات دەبێت و مەوداى بینین (٧ - ٩)کم دەبێت و لە شوێنەکانی دابارین کەمتر دەبێت بۆ (٦ - ٧)کم.
کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و هەندی جار بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت لە کاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا، هاوکات پلەکانی گەرماش چوار تا پێنج پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەوداى بینین (٦ - ٨)کمە.