نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ راگەیەنرا


ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٨٠٠ دینار بووە.

ئەحمەد رەشید، خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر بە (سپی) راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٢ هەزار و ٨٠٠ دینار دابەزیوە، ئەوەش لە كاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار بوو.

هەر ئەمڕۆش بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٢١٣ ملیۆن و ٦٦٤ هەزار و ٢٥١ دۆلاری خستە بازاڕەوە لەوەش ١٨٢ ملیۆن و ٧١٤ هەزار و ٢٥١ دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) و بڕی ٣٠ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی كاش بووە.




PM:05:46:10/04/2023