نرخی ئەمشەوی دۆلار بەرامبەر دینار
ئەمڕۆ دوو شەممە دۆلار بەرامبەر دینار گۆڕانکاری زۆری بەرسەردا هات و بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی، لە ئێستادا بەردەوامە لەسەر تۆمارکردنی نرخێکی نزم.
ئەمشەو نرخی ١٠٠ دۆلار لە گرووپ و بۆرسەکانی سلێمانی بە ١٤٣ هەزار و ٣٠٠ دینارە، لە هەولێر بە ١٤٣ هەزارو ٤٠٠ دینارە، لەبەغدا بە ١٤٢ هەزار و ٢٥٠ دینارە. بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار دینار بوو، ئێوارە لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٢ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٢١٣ ملیۆن و ٦٦٤ هەزار و ٢٥١ دۆلاری خستە بازاڕەوە لەوەش ١٨٢ ملیۆن و ٧١٤ هەزار و ٢٥١ دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) و بڕی ٣٠ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی كاش بوو.
PM:11:10:10/04/2023