تیمەكانی تەندروستی كەوتنە ئامادە باشییەوە


بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی كە پێشبینی دەكرێت ببارێت، تیمەكانی تەندروستی سلێمانی كەوتنە ئامادە باشییەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی شەپۆلێكی چڕی بارانبارین ئەگەر دابارینی زۆر باش هەیە لە ماوەكانی داهاتودا، بەمەبەستی بەهاناوەچونی هاوڵاتیان لەكاتی پێویستیان بەتیمە تەندروستیەكان لەئیستادا لەڕێگەی 23 تیم سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی لە ناوشاری سلێمانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدان.

تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی دەكەن لەكاتی پێویستیان بە تیمی تەندروستی لەڕێگەی ژمارە  122 پەیوەندی بكەن لەكەمترین كاتدا تیمەكانیان ئامادەدەبن.

بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، ئەمشەو بارانی مامناوەند دەگۆڕێت و لە ڕۆژی چوارشەممە بۆ تاوەبارانی بەردەوام و بەهێز و بەرزبونەوەی ئاستی ئاو لە سەرجەم ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگۆڕێت، سبەی ئێوارە بارانبارین هەر بەردەوام دەبێت و كاریگەریی ئەو شەپۆلە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە درێژ دەبێتەوە، بارانی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت، كاریگەریی ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت و بە لاوازی تەنیا لە ناوچە شاخاوییەكان دەمێنێتەوە.




PM:07:14:11/04/2023