كەشناسی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێستا شەپۆلی بارانبارین بە چەند شێوەیەكی جیاواز زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، وەك پێشتر ئاماژەیان پێكردبوو كە شەپۆلێكی بارانبارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند و بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە هەموو ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە. 

وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ئێستا باران بارین و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەستی پێكردوە لەوانەش سەنتەری شاری هەولێر و پێشبینیش دەكرێ لەساتەكانی داهاتوودا بەردەوام بێت و بەهێزتریش بێت.




PM:09:55:11/04/2023