سەبارەت بە بارانە بەهێزەكە كەشناسی هۆشداری توند دەدات


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە كوردستان كردووە  ئەوانەی لە دەشت و كێوەكانن بەتایبەتی (شوان و جوتیارەكان) خۆیان و ئاژەڵەكانیان  بەدوور بگرن لە شوێنە بەرزەكان یان ئەگەر بكرێ نەچنە دەرەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم كە زۆربەی جۆری هەورەكان هەوری جۆری (كیومولۆنمبوس)ە، سەرەرای رێژنە باران و بروسكە و تەرزەی لێدەبارێ، هاولاتیان بە گشتی و ئەوانەی لە دەشت و كێوەكانن بەتایبەتی (شوان و جوتیارەكان) خۆیان و ئاژەڵەكانیان  بەدوور بگرن لە شوێنە بەرزەكان یان ئەگەر بكرێ نەچنە دەرەوە بەهۆی بوونی بارگەیەكی  زۆر لە ئاسمانی هەرێم تاكو رۆژی هەینی داهاتوو.

لە دوێنێوە شەپۆلێكی بارانبارین كوردستانی گرتۆتەوە و بڕیاریشە تا رۆژی هەینی بەردەوام بێت. 




PM:07:00:12/04/2023