لە ئێوارەی ئەمڕۆوە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و شارەزایانی كەشناسی بە بەردەوام هەواڵی نوێ لەسەر شەپۆلە بارانە بەهێزە بڵاودەكەنەوە.
ئەمشەو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، كاریگەری بارانی بە لێزمە بەردەوامی دەبێت لەكاتژمێرەكانی داهاتوو بەتایبەتی لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم (دەڤەری پشدەر، باكووری شاری كەركوك پاشان لەناوچەكانی رۆژهەلاتی شاری سلێمانی و زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای هەلەبجە و گەرمیان بەتایبەتی لەكاتەكانی درەنگانی شەودا).
پێشتریش ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، بەرە ھەوایەكی سارد لە رۆژئاوای عێراقەوە گەیشتە ناوچەكە وردە وردە كۆتایی بە ناسەقامگیری بەرگەھەوا لە رۆژئاوای ھەرێمەوە دەھێنێت و ئێستا پاڵدەنێت بەو گەرمی و شێی ماوە لەسەر بەشەكانی رۆژھەڵاتی ھەرێم و عێراق.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بۆیە تا ئەو شەپۆە تێپەر دەبێت باران و بروسكە لەناوچەكانی رۆژھەلات بەردەوام دەبێت لە درەنگی شەو بەتەواوی شێ و گەرمیە دوور دەخاتەوە و تا رۆژی شەمە ئەم بارستە ساردە ئەمێنێتەوە كەش زیاتر سارد دەبێت.