نرخی ئەمشەوی دۆلار بەرامبەر دینار
هەرچەندە ئەمڕۆ هەینییەو پشووە لە عێراق و بانکی ناوەندی هیج بڕە پارەیەک ناخاتە بازاڕەوە، بەلآم بەشێوەیەکی بەرچاو کەمێک نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ئەمشەو گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
نرخی ئەمشەوی دۆلار لە بۆرسەرو گرووپیەکانی گۆڕینەوەی دراو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار دینارە.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ بە ١٤٤ هەزارو ٧٠٠ دینار بوو.
دابەزینی نرخی دۆلار کۆتایی هەفتەی رابردوو گەیشتە ترۆێک کە هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار دینار بوو.
دابەزینی نرخی دۆلار هێشتا نەگەیشتۆتە نرخی فەرمی کە بانکی ناوەندی بڕیاری لەسەر داوەو هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ دینار دەبێت.
PM:11:42:14/04/2023