ئەمڕۆ لە یەکەم هەفتەی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی بۆرسەی سەرەکی بەغدا و هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات.
لە ئێستادا لە بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٤٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ بە ١٤٤ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.
هەروەها لە هەولێر نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٤٤ هەزار و ٢٠٠ دینار، نرخی کڕینیش بە ١٤٣ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
لە بەغداش بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نرخی ١٤٥ هەزار و ١٠٠ دینار بوو بەرامبەر بە هەر ١٠٠ دۆلارێک.
ماوەی هەفتەیەکە نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە نێوان (١٤٠ - ١٤٥) هەزار دینار مامەڵەی پێودەکرێت کە بەردەوام لە گۆڕاندایە.