نرخی ئەمشەوی دۆلار بەرامبەر دینار

ئەمشەو شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو بەرزبوونەوەی بەخۆوە دیەوە.

نرخی ١٠٠  دۆلار ئەمشەو شەممە ١٤٣ هەزارو ٧٥٠ دینارە، بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو.

هەرچەندە ئەمرۆ شەممە پشووی فەرمی بوو بانکی ناوەندی هیچ بڕە پارەیەکی نەخستەبازاڕەوە، بەڵام بڕی کۆی دۆلاری فرۆشراوی هەفتەی رابردوو راگەیاند کە جگە لە رۆژی چوارشەممە بەهۆی پشووی فەرمییەوە ٨٨٤ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاری فرۆشتبوو، رۆژانە بەشێوەیەكی گشتی بڕەكەی دەكاتە ٢١٦ ملیۆن و ٦٠٧ هەزار دۆلار، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بەڕێژەی (٢٥%) لە كۆی گشتی فرۆشی دۆلار كەمی كردووە. 




PM:11:31:15/04/2023