پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە


پێشبینی دەكرێت سبەینێ پلەكانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەرزتر ببنەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بەم شێوەیە بڵاوكردۆتەوە.

ئەمڕۆ : كەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
پلەكانی گەرما/  كەمێك بەرز دەبێتەوە  بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ .
خێرای با / لەسەر خۆ  - مام ناوەند دەبێت (10  -  20) كم/ك
ئاراستەی با / باكووری ڕۆژ هەڵات دەبێت.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 - 10 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی  دووشەممە   
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  لە سەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك  بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ  .
خێرای با / لەسەر خۆ  - مام ناوەند دەبێت (10  -  20) كم/ك . 
ئاراستەی با / باكووری ڕۆژهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 - 10 ) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی (هەولێر:  21، سلێمانی: 20، دهۆك  : 21، كەركوك : 25، هەڵەبجە: 21 ، زاخۆ :  23، سۆران: 20 ، گەرمیان : 26).

هەروەها ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیندووە، سبەینێ بەگشتی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت، پلەكانی گەرما بەرێژەی ١ پلەی سەدی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ نزمترین و بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم بەم شێوەیە دەبێت ( سلێمانی ٢٥ بە ٩ ، ھەولێر ٢٧ بە ١٣، دھۆك ٢٦ بە ١٣، ھەڵەبجە ٢٦ بە ١١، كەركوك ٢٨ بە ١٤) ئیدارەی گەرمیان ٣٠ بە ١٤،  ئیدارەی راپەرین ٢٦ بە ١٢، ئیدارەی زاخۆ ٢٧ بە ١٣، ئیدارەی سۆران ٢٦ بە ١٢).




AM:10:18:16/04/2023