نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ راگەیەنرا


نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ گەیشتە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕادا نرخی دۆلار گۆڕانكاری بەسەردا هات و نرخەكەی كەمێك بەرز بووەوە و گەیشتە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار، ئەوەش لە كاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی بوو.

هەر ئەمڕۆش بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١٢٧ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٨٥ هەزار و ٥٧٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە ەوەش بەشێوەی (حەواڵە) بە ٨١ ملیۆن و ٧٨٥ هەزار و ٥٧٠ دۆلار بووە،  بڕی ٤٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاریش بە شێوەی فرۆشتنی كاش بووە.



PM:05:02:17/04/2023