نرخی ئەمشەوی دۆلار بەرامبەر دینار

ئەمشەو دوو شەممە ١٧ ی نیسان نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار ئەمشەو دوو شەممە ١٧ ی نیسان بە ١٤٤ هەزارو ٤٠٠ دینارە، ئێوارەی ئەمڕۆش بە هەمان نرخی دەفرۆشرا، بەلآم بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٤ هەزارو ١٠٠ دینار بوو.

هەرچەندە دوو هەفتەیە دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیووەو، بەرپرسانی عێراق ئاماژە بۆ دابەزینی زیاتری دەکەن و، ئەمڕۆش سودانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا جەختی لەسەر دابەزینی زیاتری دۆلاری لە ئایندەدا کردەوە، بەلآم تا ئێستا نەگەیشتۆتە ئەو نرخەی بانکی ناوەندی بڕیاری لەسەر داوە کە هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار بێت.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ١٢٧ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٨٥ هەزار و ٥٧٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە. 

هەروەها زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ٨١ ملیۆن و ٧٨٥ هەزار و ٥٧٠ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٤٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە. 





PM:10:25:17/04/2023