پێشبینییە كەشناسییەكان ئاماژە بەوە دەكەن سبەینێ پلەكانی گەرما بەگشتی یەك پلە بەرزتر دەبنەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە 18– 4 - 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك
ئاراستەی با / ئاراستە باكووری خۆرئاوا دەبێت
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 - 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 19– 4 - 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت, لە ئێوارەدا لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 - 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی (هەولێر : 30، سلێمانی : 30، دهۆك : 29، كەركوك : 32 ، هەڵەبجە : 29 ، زاخۆ : 30 ، سۆران : 28 ، گەرمیان : 32 ).
هەروەها ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، سبەینێ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و كەمێك پەڵە ھەور ئەبێت ، لەكاتەكانی شەودا بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ئەگەری چالاكبوونی ھەورە بروسكە و نمە باران لەناوچەكانی پارێزگای دھۆك و موسڵ ئەبێت ، پلەكانی گەرما بەرێژەی ١ پلەی سەدی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە.