ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٨٣ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە كە زۆرینەی بەشێوەی حەواڵەیە.
بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ بڕی ٢٨٣ ملیۆن و ٤٥ هەزار و ٩٩٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە لەوەش ٢٢٤ ملیۆن و ١٤٥ هەزار و ٩٩٤ دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) و ٥٨ ملیۆن و ٩٠٠ هەزاریش بەشێوەی نەقد.
بەیانی ئەمڕۆش لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە كەمتر لە ١٤٤ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرا.