هاوڵاتییەك: برایەكی ئومێد سەباح، براكەیان كوشتین


هاوڵاتییەك لە شاری هەولێر رایدەگەیەنێت "شەوی رابردوو لەسەر دەستشكانەوەی ئوتومبیل، براكەی لەلایەن برایەكی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم كوژراوە".

برایەكی ئەو پیاوە كوژراوە رایگەیاندووە "شەوی رابردوو لەنزیك كاتژمێر 9ی شەو برایەكم لەسەر شكانەوەی ئوتومبیل لە شەقامی 120 مەتری، لەگەڵ ئوتومبیل دەیكشێننەوە سەر یەكدی، كەسەكە ئەفسەری پۆلیسە و برای ئومێد سەباحە كە بەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێمە، بەڵام ئەوان سێ كەسی چەكدار بوون، پاشان ئەفسەرەكە لە ئوتومبیلەكە هاتۆتە خوارەوە و فیشەكی بە براكەمەوە ناوە و كوشتویەتی".

برای ئەو كەسە كوژراوە وتویەتی "پاشان براكەمیان بردۆتە نەخۆشخانە و دواتر بێمنەتانە خۆیان رادەستی پۆلیس كردووە، تائێستاش كەسوكاری بكوژ هیچ هەڵوێستیان نییە و دەمانەوێت سەرۆكی حكومەت بێتە سەر خەت".


 




PM:09:44:19/04/2023