كەشناسی بەمشەوە راگەیەنراوێكی لەسەر كەشی سبەی بڵاوكردەوە


پێشبینی دەكرێت سبەی بەیانی ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور بێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و هەورە تریشقە لە كاتەكانی بەیانی زودا، ئەگەری ڕودانی تاوە باران و هەورە بروسكەی لە ناكاویش هەیە لە هەر ناوچەیەك.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت سبەی بەیانی ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور بێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و هەورە تریشقە لە كاتەكانی بەیانی زودا لە ناوچەكانی باكوری هەرێم پاشان كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوەڕاست و رۆژهەڵات و ئیدارەی ڕاپەڕین و هەندێك ناوچەی گەرمیان.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، شەپۆلێكی تۆز و خۆڵ ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە و كاریگەریەكەی بە سوكی دەگاتە هەندێك ناوچەی هەرێم بەتایبەت كەركوك و گەرمیان و پلەكانی گەرما (2-3) پلە نزم دەبنەوە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، لەبەرئەوەی لە وەرزی بەهارداین ئەگەری گۆڕانكاری هەیە لە كەشوهەوادا، هەروەها ئەگەری ڕودانی تاوە باران و هەورە بروسكەی لە ناكاویش هەیە لە هەر ناوچەیەك.




PM:10:10:20/04/2023