تۆمەتبارێك دەستگیركرا


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە سێ‌ سكاڵای دزینی لەسەر بووە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی بەگومانی دزیكردن چاودێری خرایە سەر تۆمەتبارێك، توانرا لەكاتی دزیكردنی ماتۆڕسكیلێك دەستگیر بكرێت و لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا دەركەوت كە تۆمەتبار دوو سكاڵای تری لەسەر دزینی مۆبایل لەسەرە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوتەوە.




PM:02:37:24/04/2023