نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ دابەزی


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

ئەحمەد رەشید، خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە (سپی)ی  راگەیاند، پشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی و بەجۆرێك نرخی ١٠٠ بە ١٤٢ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش لەكاتێكدایە نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار دینار بوو سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بە ١٤٢ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.

سەرباری ئەوەی ماوەیەكە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو نرخە فەرمییەی كە بانكی ناوەندی عێراق بڕیاری لێداوە كە ١٠٠ دۆلار بگاتە ١٣٢ هەزار دینار. 



PM:04:33:24/04/2023