ماڵی ئەو كەسەی كوڕەكەی عەبدوڵا كوێخا موبارەكی كوشت سوتێنرا


ئێوارەی ئەمڕۆ دوای كوشتنی سەرهەد كوڕی عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ماڵی ئەو كەسەش سوتێنرا كە تۆمەتبارە بە كوشتنی ئەو كوڕە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ سەرهەد عەبدوڵای كوێخا موبارەك كە تەمەنی ٢١ ساڵە كوژرا، دوای رووداوەكەش ماڵی عوسمان قەساب كە تۆمەتبارە بەو رووداوە سووتێنرا، هەروەها دەوترێت دوای سووتانی ئەو خانووە، كەسێكی بەتەمەنی ئەو ماڵەش رفێنراوە و دواتر ئازادكراوە.

هەر ئەمشەویش بۆ رێگرتن لە گرژی زیاتر لە ناوچەكەدا، هێزێكی ئەمنی زۆر لە ناو قەزای چەمچەماڵ بڵاوەی پێكراوە.

عەبدوڵای كوێخا ،موبارەك لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا پێشمەرگەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بووە، دواتر پەیوەندی كرد بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە، ماوەی سێ ساڵیشە بووە بە كادرێكی سەربازی پارتی دیموكراتی كوردستان.

عەبدوڵای كوێخ موبارەك خەڵكی چەمچەماڵەوە خێزاندارە و خاوەنی سێ كوڕە




PM:08:42:25/04/2023