تۆمەتباری كەیسی كاوە گەرمیانی رێگە نادات پشكنینی پزیشكیی بۆ بكرێت

‌كاوە گەرمیانی
تۆمەتباری یەكەم لەدۆسیەی تیرۆری رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی ئامادە نەبوو دكتۆر پشكنینی بۆ بكات بۆ ئەوەی  بزانرێت ئەشكەنجە دراوە یان نا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆسیەی تیرۆری رۆژنامەنوس كاوە گەرمیان بە سپی میدیای راگەیاند: ئەمرۆ وابڕیار بوو لەسەر داوای خۆی پشكنینی بۆ تۆمەتباری یەكەم "ت. خ" بكرێت، بەڵام دواتر پەشیمان بووەتەوە رێگەی بە دكتۆر نەداوە ئەو پشكنینەی بۆ بكرێت.

سەرچاوەكە وتیشی "تۆمەتبارە (ت. خ) بۆیە ئامادە نەبووە پشكنینی بۆ بكرێت چونكە ئەگەری ئەوە هەیە هیچ شوێنی ئازار‌و ئەشكەنجەی پێوەدیار نەبێت".

لەدوا دانیشتنی دادگای لەسەر دۆسیەی كاوە گەرمیانی،  ئەم تۆمەتبارە وتبووی كە بۆ ئەوە دانی بەو تاوانەدا ناوە، بەهۆی ئەوەوە بووە كە ئەشكەنجە دراوە.



PM:05:33:07/09/2014