سلێمانی... دەرزییەکی لەچک لە گەدەی ژنێک دەرهێنرا

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند،"دەرزییەكی لەچكمان لە گەدەی ژنێكدا دەرهێنا".

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕیگەیاند،" ئەمڕۆ هەینی تیمی ئێشكگری نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری توانیان بە سەركەوتویی دەرزییەكی لەچك بۆ خانمێكی تەمەن ٢٩ ساڵ لە رێگەی نازۆرەوە دەربهێنن".

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو خانمە كە لەكاتی بەستنی لەچكەكەی بەهەڵە دەرزیەکە قوت دەدات و دەچێتە گەدەیەوە.




AM:12:07:29/04/2023