بەپێی پێشبینییە كەشناسیییەكان لە سبەینێوە پلەكانی گەرما 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەینێ
كەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك نزم دەبێتەوە بە (1-2)پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 25، سلێمانی : 23 ، دهۆك : 22 ، كەركوك: 27، هەڵەبجە: 22 ، زاخۆ : 22 ، سۆران : 20، گەرمیان : 30).
هەروەها ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، سبەینێ ئاسمانی ھەرێم پەڵە ھەور و ھەندێك كات نیمچە ھەور ئەبێت لە ھەندێك كاتدا لەناوچە شاخاویەكاندا نمە بارانی پچر پچر و ھەورە بروسكە ئەبێت و لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری بارستە ھەوای فێنك لەسەر ناوچەكانمان پلەكانی گەرما ٢ تا ٣ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت ، خێرای با زۆربەی كاتەكان مامناوەند چالاك ئەبێت ١٥ - ٣٠كم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، كاریگەری ئەم بارستە ھەوا فێنكە تا رۆژی چوارشەمە ٣-٥-٢٠٢٣ لەسەر ناوچەكانمان ئەمێنێتەوە و ھەر لەكۆتای ئەم ھەفتەدا بارستە ھەوایەكی گەرم لەباكوری كیشوەری ئەفریقاوە ناوچەكانمان دەگرێتەوە.