فراكسیۆنی پارتی داوا دەكات رێكارەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەست پێبكات


فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات رێكارەكانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێبكەن. 

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە یاداشتێكدا كە ئەمڕۆ ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كردووە، داوا دەكات پێش 18ی ئایار پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی خۆی ساز بكات بۆ متمانەدان بە ئەندامانی نوێی كۆمسیۆن، هەروەها ئەو پێشنیارانەی لایەنەكان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن ئامادەیان كردووە خوێندنەوەی بۆ بكرێت.




AM:11:54:30/04/2023