نرخی ئەمشەوی دۆلار بەرامبەر دینار

ئەمشەو یەک شەممە ٣٠ ی نیسان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزارو ٦٠٠ دینارە، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە داخستنی بازاڕدا ١٤٢ هەزارو ٥٥٠ دینار بوو، بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.

هەر ئەمشەو نرخی ١٠٠ دۆلار لە بەغدا بە ١٤٢ هەزارو ٣٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق، بڕی ١٨٠ ملیۆن و ٢٧٢ هەزار و ١١٨ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەوەش ١٢٢ ملیۆن و ٩٧٢ هەزار و ١١٨ دۆلار بەشێوەی نەقد و ٥٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزاریش بەشێوەی حەواڵە.





 


PM:11:35:30/04/2023