بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەمێک پێش ئێستا پێشبینییەکانی کەشوهەوای (٤٨) کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تا ئێوارە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكاندا ئەگەری تاوەباران و برووسكەی لابەلا هەیە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و لە کاتەکانی دوایینیوەڕۆ تاکو ئێوارە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوە باران و بروسکە لابەلا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە دوو تا سێ پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزێت بۆ پێنج پلە، هەروەها خێراى با (١٠ - ٢٠)کم و هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ (٣٠)کم بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی دابارین لە نێوان (٤ - ٦) کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.