ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان راگەیەنرا


یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە و رایانگەیاندووە، پێویستە پێویستە چی زووە رێككەوتن و سازانی لەبارەوە بكرێت و لەوە زیاتر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوانەكەوێت".

ئەمڕۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی دەباشان كۆبوونەوە و بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبونەوەكە، باس لە رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق كرا و هەردوولا جەختیان كردەوە كە "ئەم رەوشە سیاسییەی لە ئێستادا ئەگوزەرێك نە لە بەرژەوەندی خەڵكەو نە جێی رەزامەندی هیچ لایەكە، بۆیە پێویستە هەموان هەوڵی باشكردن و رێكخستنەوەی نێوماڵی كورد بدەن و تەبایی نێوخۆیی بەرپا بكەنەوە".

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، هەردولا هاوڕابوون كە پێویستە یەكێتی و گۆڕان تەباتر بن و پلانی رێكخستنەوەی پەیوەندییەكان دابڕێژنەوە بە شێوازێك كە لەگەڵ ئەم قۆناغە و روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان بگونجێت و لەئاستی چاوەڕوانی هاوڵاتییانیش بێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی خزمەتگوزاریین كر و جەختكرایەوە لەوەی لەو ئاستەدا نییە كە پێشتر پلانی بۆ دانراوە و ئەوەش "پێویستی بە پێداچونەوە و هەڵوەستە كردن هەیە لەپێناو باشتركردنیان و دەبێت سیاسەتێكی نوێ هەبێت كە جیاكاری و ناعەدالەتی نەهێڵرێت".


لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە باس لە ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا و ڕێڕەوی گفتوگۆكان لەوبارەیەوە گەیشتونەتە چ ئاستێك، هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كردووە كە "پێویستە چی زوە رێككەوتن و سازنی لەبارەوە بكرێت و لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوانەكەوێت".



PM:02:03:01/05/2023