نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان لە سلێمانی بۆ مانگی ڕابردوو له نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار دیناره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاووڵاتیان له مانگی نیسان له نێوان ١٠٠ بۆ ١٢٠ كاتژمێردا بووه، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به ٤٥ دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان له نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و ٥٠٠ دینار ده‌بێت".
ئه‌وه‌ش هاتووه" خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با تا ١٥ی ئەم مانگە له كاتژمێر یه‌كـی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر یه‌كی شه‌و ده‌بێت و دواتر له كاتژمێر حه‌وت بۆ كاتژمێر ٨:٣٠ی سه‌رله‌به‌یانی موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كه‌ن، ته‌نها له رۆژانی هه‌ینی نه‌بێت كه له كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆوه كاره‌با ده‌ده‌ن به هاووڵاتیان".