ئەمشەو لە نزیك بازگەی قەمتەران تەقە لە فرسەت مەلەكی هاوڕێی موراد كانی كوردەیی كراوە و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەیەكی بەرپرس بە سپی راگەیاندووە، كاتژمێر (9:00 بۆ 9:30)ی شەوی سێشەممە لە نزیك بازگەی قەمتەران لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تەقە لە فرسەت مەلەكی كراوە و بە سەختی برینداریان كردووە، بەڵام دوای برینداربوونی، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی پێویست لە رانییەوە رەوانەی سلێمانی كراوە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.
نزیكەی ساڵ و نیوێك لەمەوبەر موراد كانی كوردەیی و دوو لە پاسەوانەكانی بە ناوەكانی (خۆشناو وەیسی و ھاوكار نازم) لە شاری رانیە، لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە درانە بەر دەستڕێژی گولـلە و كوژران، بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسەی ئەمشەو كوژراوە هاوڕێی موراد كانی كوردەیی بووە،مب