سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیارە ٤٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت".
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند "رێکارەکانی کردنەوەی دوو هەژماری بانکی لە بانکەکانی رافیدەین و رەشید بۆ هەرێمی کوردستان تەواو بوون و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە ناردنی ٤٠٠ ملیار دۆلارەکە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزیرێ دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان هەموو رێکارەکان لە بەغدا کۆتایی پێهاتووە و گرێبەستی ناردنی پارەکەیان تەواو کردووە.