لە گوندێكی سەر بە شاری هەولێر كەسێك برا گەورەكەی خۆی كوشتووە، بەڵام تائێستا هۆكارەكەی نەزانراوە.
عەقید كاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەكی ھێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق، لە فەیسبووكی خۆی بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی (ماستاوە)ی سەر بە ناحیەی (شەمامك) لە سنووری پارێزگای هەولێر، كەسێك بە دەستی براۆبچووكەكەی بە چەقۆ كوژرا."
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، برابچووكەكە بە چەقۆ لە پشتەوە لە براكەی داوە و كوشتوویەتی.
تائێستا دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر هیچ راگەیەنراوێكیان سەبارەت بەو رووداوە بڵاونەكردۆتەوە.