بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لە سێدارەدانی دوو کەسی بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن و سوتاندنی قورئان" ڕاگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لە سێدارەدان بەسەر دوو کەسدا جێبەجێکرا، کە تۆمەتباربوون بە سووتاندنی قورئان و سوکایەتیکردن بە ئاینی ئیسلام".
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" یوسف مێهرداد و سەدروڵڵا فازڵی یەکێکن لەو کەسانەی لە سێدارە دراون، کە خاوەنی ژمارەیەک پەیج و گروپی تۆرەکۆمەڵایەتییەکان بوون و کاریان دژایەتیکردن و سوکایەتیکردن بووە بە ئاینی ئیسلام".