بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای (٤٨) کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە بەگشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان، هەروەها پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین لە نێوان (٧ – ٩)کمە.
کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی پەڵە هەور لە هەندێ ناوچەدا و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و ئاراستەکەشی ڕووەو باکوری خۆرئاوا دەبێت، هاوکات مەوداى بینین (٥ – ٧)کمە.