ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەشیوەیەكی بەرچاو نرخی دۆلار دابەزی.
لەكاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٦ هەزار و ٦٠٠ دینار دابەزی، ئەمەش لە كاتێدایە بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.
ئەمڕۆش بانكی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و كڕینی دۆلاری ئەمریكی بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ٩١٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٧٨ ملیۆن و ٢٨٦ هەزار و ٩١٢ دۆلار بووە، لە كاتێكدا بڕی ٣٢ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی كاش بووە.