لە شاری كۆیە بەهۆی كێشەی نێوان ژن و پیاوێكەوە، كەسێك بە فیشەك كوژراوە.
بەپێی زانیارییەكان بەیانی ئەمڕۆ كەسێك كە فیشەكی بەركەوتووە گەیەنراوەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی كۆیە و بەهۆی سەختی برینەكەیشییەوە گیانی لەدەستداوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسە بەهۆی كێشەی نێوان ژن و مێردێكەوە فیشەكی بەركەوتووە.