هەژارترین پارێزگای هەرێم دهۆكە
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه ئاستی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته‌ی به‌غدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام جه‌خت ده‌كاته‌وه به‌هۆی چونی رێژه‌یه‌كی زۆری ئاواره بۆ دهۆك "ئێستا له‌و شاره زۆرترین رێژه‌ی هه‌ژاری تۆماركراوه".
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ئاماره ره‌تده‌كاته‌وه كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌باره‌ی رێژه‌ی هه‌ژاریه‌وه رایگه‌یاند و به‌وپێیه رێژه‌ی هه‌ژاری (30% ) زیادیكردوه و ده‌ڵێت :"ئه‌و ئاماره له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی ئه‌نجامی نه‌داوه و دوره له راستیه‌وه، چونكه رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ر چوار شاره‌كه‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی به‌غدا بێت ئێستا گه‌یشوه‌ته زیاتر له هه‌شت ملیۆن و (200) هه‌زار كه‌س، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم بێت، ژماره‌كه له‌وه‌ی راگه‌یاندراوه، زۆر كه‌متره".
له‌و لێدوانه‌یدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتوشیه‌تی:"به‌ده‌ستهێنانی ئامارێكی دروست بۆ هه‌ر پرسێك له بارودۆخێكی وه‌ك ئێستادا زه‌حمه‌ته به‌تایبه‌ت بۆ ئاواره‌كانی نێو هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رژمێریمان كردوه، تا بزانین ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئاواره‌كان چه‌نده، به‌و پێیه‌ی بۆمان ده‌ركه‌وتوه كه ته‌نها له ئه‌مساڵدا (850) هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بون و به‌وه‌ش كۆی گشتی ئاواره‌كان كه له هه‌رێمی كوردستانن ملیۆنێك و (400) هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه بۆ رێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان، پشت به‌و ئاماره نابه‌ستن، چونكه "به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ستی ئێمه رێژه‌ی بێكاری له (2012)دا گه‌یشتبوه (19%) و هه‌رێمی كوردستانیش (5.3%) رێژه‌كه‌ی پێكهێنابو، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم رێژه‌ی هه‌ژاری به‌و رێژه زۆره زیادی نه‌كردوه، كه‌وا به‌غدا باسی لێوه‌ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌و پێیه‌ی كه له (89%)ی ئاواره‌كانی عێراق چونه‌ته پاریزگای دهۆكه‌وه ئێستا له‌و شاره زۆرترین رێژه‌ی هه‌ژاری تۆماركراوه به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان".
PM:05:56:09/09/2014