ئەمشەو یەک شەممە ٢١ی ئایار نرخی دۆلار بەراورد بە کاتی داخستن و کاتی کردنەوەی بازاڕ لە بەیانیدا، بەرزبوەوە.
ئەمشەو نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٥٠٠ دینارە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزارو ١٠٠ دینار بوو. بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.
زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ بڕی ٢٦٥ ملیۆن و ٤٨٥ هەزار و ٣٣٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە زۆرینەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی حەواڵە بووە بە بڕی ٢٢٣ ملیۆن و ٢٨٥ هەزار و ٣٣٤ دۆلار، لەکاتێکدا ٤٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی فرۆشتنی کاش بووە.