بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری بارینی نمە باران هەیە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە کاتەکانی شەودا ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات هەیە، خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت و مەوداى بینین لە نێوان (٧ – ٩)کم دەبێت.