سلێمانی.. گرووپی گورگەکان دەستگیرکران

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی گروپێکی راگه‌یاند كه‌ سەرجەمیان وێنەی (گورگ) لەسەر سنگیان کێشراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ده‌ستگیركردنی "گروپێکی تێکدەری" راگه‌یاند و دەڵێت" پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گروپێکی تێکدەر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش گروپێکی ( ٥ ) کەسی دەستگیرکرد کە ناویان لە خۆیان ناوە ( گروپی گورگەکان ) کە سەرجەمیان وێنەی ( گورگ ) لەسەر سنگیان کێشراوە". 

ئەوەش هاتووە" تۆمەتباران هەستاون بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و فەرمانگە حکومیەکانی سنوری ناحیەی شۆرشی قەزای چەمچەماڵ ، ئەندامانی گروپەکە پێکهاتبوون لە : ( م ، ک ، م ) و ( ک ، ن ، ش ) و ( ت ، ح ، ش ) و ( ک ، ج ، م ) و ( م ، خ ، ع)" راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ واده‌ڵێت". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌" تۆمەتباران بەپێی ماددەی ( ٤٠٥ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە". 



PM:10:20:24/05/2023