كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوەكان له چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستور چارەسەر دەكرێت
وەفدی دانوستانکاری کورد
بەپێی رێكەوتنی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت، چارەسەری كێشەی كەركوك‌و ناوچە دابڕێنراوەكان لە چوارچێوەی مادەی 140ی دەستور دەكرێت.
بەپێی دەقی ئەو رێكەوتنە كە سایتی خەندان بڵاوكردوەتەوە هاتووە: "له روانگه‌ی به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و مێژوویی كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر كوتله سیاسییه عیراقییه‌كان بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی عیراق، هه‌روه‌ها له‌پێناو ئه‌وه‌ی لایه‌ن و هێ.ه سیاسییه‌كان رۆڵی خۆیان ببینن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر عیراق، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه داعش، لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌م رێكه‌وتنه‌یانكرد".
له‌یه‌كه‌م به‌شی رێككه‌وتنه‌كه‌دا، پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور و كاركردن به‌هه‌مووماده‌كانی به‌بێ جیاوازی و چاره‌سه‌ركردنی هه‌مووكێشه و ناكۆكیه‌كان به‌وپێیه‌ی كه ده‌ستوور كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو عیراقییه‌كانه.
پاشان رێككه‌وتنه‌كه كراوه به چه‌ند خاڵێك، له‌وانه‌ش له‌خاڵی یه‌كه‌م ودووه‌مدا هاتووه: "پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی كه به‌گیانی یه‌ك تیمه‌وه كاربكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیبوون له بڕیارداندا، له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی حكومه‌تی پێكهێنراو و كوتله سیاسییه‌كان به یه‌كڕیزی نیشتمانی و دروستكردنی رۆحی ئاشته‌وایی له‌رێگه‌ی پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی، به‌ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتی بۆبێتاوانان، هه‌روه‌ها یه‌كلاییكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری و كاركردن بۆ گۆڕینی بۆ دۆسێیه‌كی قه‌زائی، له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای تیرۆر".
له‌خاڵی سێیه‌م و چواره‌مدا، هاتووه :"سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته یه‌كڕیزبن به‌رامبه‌ر نه‌هێشتنی تیرۆر و رزگاركردنی هه‌مووبستێكی خاكی عیراق له داعش، چه‌كیش ته‌نها به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت كار بكات بۆ ئاوادانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی تیرۆریستان تێكیانداوه".
له خاڵی پێنجه‌م و شه‌شه‌مدا، هاتووه: "پێداچوونه‌وه به دۆسێیه‌ی ئه‌منی بكرێت و هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رله‌نوێ پێكبهێنرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا، دامه‌زراوه‌ی گاردی نیشتمانی له پارێزگاكان پێكبهێنرێت و ببێته هاوكار و جێگره‌وه بۆسوپا و پۆلیس و ئه‌ركه‌كانیان سنووردار ده‌بێت، ئه‌وهێزه ده‌بێته ستوونی بنه‌ڕه‌تی بۆ دۆسیه‌ی ئه‌منی".
پاشان باس له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی كراوه، كه به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عیراقی گرتووه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا له خاڵی حه‌وته‌م هاتووه:"به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران بكرێت، چاكسازی ته‌واو له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا بكرێت".
له‌دوو خاڵی دواتردا، باس له هاوسه‌نگی نێوان فه‌رمانگه ودامه‌زراوه حكومییه‌كان ده‌كرێت و به‌پێویست ده‌زانرێت یاسایه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ربكرێت، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی فیدڕاڵی و پێکهێنانی لیژنه‌ی وه‌زاری بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی نیشتمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت هانبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی دادگاكان سه‌ربه‌خۆ بكرێن، دوورله هه‌ر فشار وكاریگه‌رییه‌كی سیاسی، ئه‌وه‌ش به ده‌ركردنی یاسای دادگای فیدڕاڵی ئه‌نجومه‌نی باڵای داداده‌كرێت.
پاشان له خاڵی پانزه‌دا، هاتووه :" یاسا‌و رێكاره پیاده‌كراوه‌كان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته ناوخۆییه‌كان به‌پێی ده‌ستوور په‌ره‌ی پێبدرێت".
له خاڵی شانزه‌یه‌مدا، ته‌ئكیدده‌كرێـته‌وه، كه كوتله و هێزه سیاسییه‌كان پابه‌ندن به دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ ئه‌وناكۆكییانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ركردن وهه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم دروستبووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ده‌ستوور وئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و سامانه‌وه هه‌یه پێویسته به ده‌ركردنی‌یاسای نه‌وت وغاز و یاسای دابه‌شكردنی سامانه ئاوییه‌كان، له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
له خاڵی حه‌ڤده‌دا، جه‌ختكراوه‌ته‌وه، كه وه‌ك رێگا خۆشكردنێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه وناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌تی به‌غدا وحكومه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تی فیدڕاڵی پابه‌نده راسته‌وخۆ له دوای پێكهێنانی، پێشینه‌یه‌ك پاره ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، حكومه‌تی هه‌رێمیش پابه‌نده راسته‌وخۆ بڕی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو له كێڵگه‌كانی كوردستان راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وت بكات".
له خاڵی هه‌ژه‌ده‌مدا، ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه ناكۆكان له چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140 له ده‌ستوور، به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئاشته‌وایی نێوان پێكهاته‌كان بپارێزێت.
له خاڵی دواتردا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت كه پێشمه‌رگه هاوكاری ده‌كرێت له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی هێزه‌كانی گاردی نیشتمانی بۆ پارێزگاریكردن له هه‌رێم و پارێزگا عیراقییه‌كان.
له كۆتا خاڵی رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه ماده‌ی 142 ی ده‌ستوور كارا بكرێت بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، بۆ ئه‌وه‌ش سێ مانگدانراوه.
PM:03:45:10/09/2014