پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەتۆمەتی دزینی بڕێك پارە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر ئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزی بووی.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕێك پارەی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەرئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزی بووی.
بەپێی راگەیەنراوەكە، لەئێستادا تۆمەتبار (چ، أ، ك) كە پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.