بەتۆمەتی ئەوەی لە ژنەكەی داوە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ هونەرمەندی كۆمیدیكار حەمكۆ دەردەكرێت.
لەمبارەیەوە كورده عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له هه‌رێمی كوردستان به(باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند سكاڵای ژنه‌كه‌ی حه‌مكۆ گه‌یشتووه‌ته ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی خێزانی هه‌ولێر و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رێكاره یاساییه‌كان به‌رامبه‌ر حه‌مكۆ ده‌گیرێته‌به‌ر.
وتیشی "به‌هۆی ئه‌و سكاڵایه‌وه حه‌مكۆ ده‌ستگیر ده‌كرێ و ده‌بێ سكاڵاكار كه ژنه‌كه‌یه‌تی ئاماده‌ی دادگا بێت بۆ ساخكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر حه‌مكۆ".
حه‌مكۆ هونه‌رمه‌ندێكی بواری كۆمیدیای شاری هه‌ولێره و له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر و هاوسه‌رەکەی كچێكی بهرزایلیە ( ناوی رۆبێرتا رۆشا ).