نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ راگەیەنرا


نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕی دراو بە  ١٤٧ هەزارو ٢٠٠ دینار بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕی دراو بە  ١٤٧ هەزارو ٢٠٠ دینار بووە، ئەوەش لە كاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار بووە.

هەروەها ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و كڕینی دۆلاری ئەمریكی بڕی ٢٥٤ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٦٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە. 

زۆرینەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی حەواڵە بووە بە بڕی ٢٢٧ ملیۆن و ٢٣٥ هەزار و ٥٦٠ دۆلار، لە كاتێكدا ٢٦ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی فرۆشتنی كاش بووە. 

ئەمڕۆش لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی كوردستان نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ١٤٧ هەزار دیناری عێراقی بوو.  



PM:05:23:29/05/2023