باسنیوز و رووداو لەسەر كوژرانی فازڵ بەرواری هەواڵی دژ بەیەك بڵاودەكەنەوە

‌فازڵ بەرواری
پاش ئەوەی سایتی باسنیوز بڵاویكردەوە كە فازڵ بەرواری فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی سوپای عێراق لەشەڕی داعشدا كوژراوە، رووداو ئەم هەواڵە رەتدەكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی سایتی رووداو، فازڵ بەرواری فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی سوپای عێراق لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی رووداو ئەو هەواڵەی رتكردوەتەوە كە كوژرابێت، ‌و وتی:  من ئێستا لە بەغدا لە كۆبوونەوەیەكی ئەمنیدام و هیچ لەو رووداوانە کە باس کراون راست نین و بێ بنەمان.

پێشتر باسنیوز ی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاری ئەنجومەنی ھۆزە شۆڕشگێڕەکانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، کە ھەریەکە لە فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی سوپای عێراق و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین لە ناحیەی زلوعیە کوژراون.

 ئەبو عەبد نعێمی، وتەبێژی ئەنجومەنی ھۆزە شۆڕشگێرەکانی عێراق تایبەت بە سایتەکەی راگەیاندوە: بەهۆی روبەڕوبونەوەکانی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارە شۆڕشگێڕەکان لەناو ناحیەی زلوعیە لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین، ژمارەیەک گەورە بەرپرسی ئەمنی کوژراون.




PM:02:23:11/09/2014