"بەغداد بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج (٤٠٠) ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەکات"

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج بەغداد (٤٠٠) ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەكات". 

فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێكدا بە میدیای یەکێتی راگەیاند" حكومەتی عێراق بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران (٤٠٠) ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات". 

وتیشی" پێشتر ئەو (٨٠٠) ملیار دینارەی رەوانەكراوە بۆ دوو مانگ بووە و تا پەسەندكردنی یاسای بودجەش حكومەتی عێراق پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت". 

بڕیارە تاپەسەندكردنی بودجە حکومەتی عێراق مانگانە بڕە پارەیەك بەشێوەی قەرز رەوانەی هەرێمی كوردستان بکات و هەر كاتێک پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی پەسەندكرا ئەو قەرزە پاكتاودەكرێت.


PM:04:41:02/06/2023